کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بە رەسمی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكشێتەوە

.

12:38 PM - 08/07/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پاش برینی هاوكارییەكانی بۆ رێكخراوی تەندروستی جیهانی كشانەوەی وڵاتەكەی بە فەرمی لە رێكخراوەكە دەستپێكرد، لەو بارەیەوە وتەبێژێك بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد ئاگەداركردنەوەی رەسمیان سەبارەت بەو پرسە بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ناردووە، هاوكات رۆبێرت بۆب مێنەندز ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند هەروەك پێشتر هەڕەشەی كردبوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە بڕیارێك وڵاتەكەی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كشاندەوە، لەو بارەیەوە ئەنجومەنەكەیان ئاگاداركراوەتەوە
رۆبێرت مێنەندەز ئەوەشی خستەروو كە كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ژیانی ئەمریكییەكان و بەرژەوەندییان ناپارێزێت.
لە بەرامبەریشدا ستێفان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند بە پێی ئەو یاسایانەی كە لە كاتی دروستبوونی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 1948 خراونەتەروو ئەمریكا دەتوانێت لە ماوەی ساڵێكدا لە رێكخراوەكە بكشێتەوە بەڵام دەبێت پابەندبێت بە پێدانی پشتیوانی دارایی
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە بیانوی كەمتەرخەمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەپرسی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و لایەنگری بۆ چین، تەواوی هاوكارییەكانی خۆی بۆ ئەو رێكخراوە راگرت، هەرەشەی كشانەوەشی كرد ئەگەر رێكخراوەكە هەنگاوی جدیتر نەنێت لە بەرامبەر پرسی كۆرۆنا و كەمتەرخەمییەكانی چین .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە