کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیندستان لەزۆری ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنادا پێش ڕوسیا دەكەوێت

.

02:17 PM - 06/07/2020

كەناڵی ئێن دی تیڤی هیندستان بڵاویكردەوە: وڵاتەكەی لە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش وڵاتی ڕوسیا كەوتووەو بۆتە سێهەم وڵاتی جیهان كە زۆرترین ژمارەی تووشبوانی ئەو ڤایرۆسەی تۆمار كردووە.
كەناڵەكە بە پشت بەستن بە ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسەكە لە ویلایەتە جیاجیاكانی هیندستان بڵاویكردۆتەوە: كە كۆی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتۆتە نزیكەی 698 هەزار كەس و پێش ڕوسیا دەكەوێت كە 681 هەزار تووشبوی هەیە و بەوەش هیندستان دەچێتە پلەی سێهەمی ئەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین تووشبوی كۆرۆنایان تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە