کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا تیپی دووەمی بایرن میونشن بوونە پاڵەوان

.

03:47 PM - 05/07/2020

بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا تیپی دووەمی بایرن میونشن بوونە پاڵەوان
ركابەرییەكانی وەرزی 2019 -2020 ی خولی پلە سێی یانەكانی ئەڵمانیا كۆتایی پێهات  تیپی دووەمی یانەی بایرن میونشن-یش توانی بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا نازناوەكە بەدەست بهێنێت  لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38  و كۆتایی خولەكەدا  تیپی دووەمی یانەی بایرن میونشن دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی كایزەرسڵاوترن بۆوە  هەرچەندە لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانە باڤارییەكە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن  بەڵام لە دەقیقەی 46 دا گۆڵێكیان لێ تۆمار كرا و تا كۆتاییش یاریەكە هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە  سەرەرای ئەو شكستەش تیپی دووەمی یانەی بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ و بە جیاوازی تەنها خاڵێك لەگەڵ پلەكانی دووەم و سێیەم توانی نازناوەكە دەستەبەر بكات و بۆ جاری یەكەمیش لە مێژوویدا بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی ئەڵمانیا سەربكەوێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە