کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق داوای راگرتنی بەپەلەی هێرشەكانی توركیا دەكات

.

11:09 AM - 05/07/2020

حكومەتی عیراق داوای راگرتنی بەپەلەی هێرشەكانی توركیا دەكات   

حكومەتی عیراق بەیاننامەیەكی لەبارەی بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا هێزە سەربازییەكانی توركیا چەند جارێكە دەستدرێژیەكانیان بۆ سەر خاكی عیراق دووبارە دەكەنەوە، حكومەتی عیراق تەئكیدیشیكردەوە ئەوان بەهەموو جۆرێك ئەو هێرشانەی توركیا رەتدەكەنەوە و بەتوندیش ئیدانەی دەكەن.
حكومەتی عیراق داواشیكردووە بەزووترین كات توركیا بۆردومان و دەستدرێژیەكانی بۆسەر خاكی عیراق رابگرێت، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو بۆردومانانە كاریگەری لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی دروستدەكات و هاوكات دەستدرێژیشە بۆ سەر سەروەری و ژیان و گوزەرانی عیراقییەكان.
راگەیاندراوەكە باسی لەوەشكردووە، حكومەتی عیراق دوو یاداشتی ناڕەزایەتی توندی ئاڕاستەی باڵیۆزی توركیا لەبەغدا كردووە، تەئكیدیشیكردۆتەوە حكومەتی عیراق لەچوارچێوەی یاسا و بنەمای لێكتێگەیشتنی نێودەوڵەتی بۆ سەلماندنی مافی عیراق چارەسەری كێشەكە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە