کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە چێشتخانەیەكی بەیروت هێرشكرایە سەر وەفدی عیراق و وەزیرانی لوبنان

.

01:49 PM - 04/07/2020

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی عیراق و لوبنان سەبارەت بە هێرشی ژمارەیەك خۆپیشاندەری لوبنان بۆسەر چێشتخانەیەك لە بەیروتی پایتەخت لە كاتی میوانداریكردنی وەفدی حكومەتی عیراق لەلایەن وەزیرێكی لوبنانەوە , سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەبارەت بەو رووداوە ئاماژەی بەوەداوە ئەوەی لە بەیروت روویداوە هێرشی خۆپیشاندەران بووە بۆ سەر وەزیرانی وڵاتەكەیان لە كاتی میوانداری كردنی وەفدی عێراقی لە یەكێك لە چێشتخانەكانی پایتەختی لوبنان, سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە وەفدەكەی عیراق بە سەرۆكایەتی وەزیری نەوت و بەشداری وەزیری پەیوەندییەكان و باڵێوزی عیراق لە لوبنان بووە و لەگەڵ هاوتا لوبنانییەكانیان گفتوگۆیان كردووە سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ لوبنان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە