.
05:13 PM - 30/06/2020
زانایان ڤایرۆسێكی نوێیان لە چین دۆزیەوە
زانایان دەركەوتنی نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازیان لە وڵاتی چین ئاشكراكرد كە پێدەچێت ببێتە پەتایەكی نوێ و لە ماوەكانی دواییدا لە بەرازدا دەركەوتووە، تووشی مرۆڤ دەبێت.
زانایان ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەو ڤایرۆسە هەموو تایبەتمەندییەكی هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش خۆی بگونجێنێت تا تووشی مرۆڤەكان بێت و هاوشێوەی ڤایرۆسی نەخۆشییەكانی تر، كێشەی ئەم ڤایرۆسە نوێیە نەبوونی چارەسەرە و بەرگری مرۆڤیش بۆی لاوازە یاخود هەر نییە.
زانایان ڤایرۆسەكەیان ناوناوە جی فۆر ئی ئەی ئێچ وەن ئێن وەن و دەتوانێت لە خانەكانی بۆری هەناسەداندا گەشە بكات و زۆر ببێت و تا ئێستاش چەند كەسێك كە لە سەربڕینخانە و بەرهەمەكانی بەراز لە چین كاردەكەن پشكنینیان بۆ كراوە و ئەو ڤایرۆسە لە جەستەیاندا بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە