قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پێکەوە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێششەمە (17/11/2026) بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی دەربازبوون لە دۆخی سیاسیی چەقبەستووی هەرێم کرا. ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و تیایدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.