بەڕێز شێخ پیرۆت تاڵەبانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نەسرین شێخ فازیڵ) هاوسەری شەهید غازی تاڵەبانی و خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین کە رۆڵتان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا بەرچاوە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان