لەم هەفتەیەدا نەوتەكەی بەغداد دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە

کوردستان 01:05 PM - 2026/11/15

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ دابینكردنی 20 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا نەوتەكەی بەغداد بگات.

لەوباریەوە  محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، نووسراوێك ئاراستەی بەغدا دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی 20 ملیۆن لیتر نەوتی پشكی سلێمانی و هەڵەبجە ، بەپێی پێشبینییەكانی محەمەد حەسیب، چاوەڕوان دەكرێت رەزامەندییەكان بە خێرایی تەواو بكرێن و لەم هەفتەیەدا یەكەم كاروانی نەوتەكە بگاتە كۆگاكانی سلێمانی.

دابینكردنی ئەم 20 ملیۆن لیتر نەوتە لەم كاتەدا بایەخێكی زۆری بۆ هاووڵاتییان و بازاڕی سووتەمەنی هەیە. لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی بۆ گەرمكردنەوە، گەیشتنی پشكی حكومەتی عیراق دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی خێزانەكان. چونكە نەوتی دابەشكراو لەلایەن حكومەتەوە بە نرخێكی پاڵپشتیكراو و زۆر هەرزانتر بەراورد بە نرخی بازاڕ دەدرێتە هاووڵاتییان و بۆ  لیترێكی بە 250 دینار دەبێت ، هەرچەندە وا بڕیاربوو نرخی بەرمیلێكی 200 لیتری بە 50 هەزار دیناربێت ، بەڵام  كرێی گواستنەوەشی دێتە سەر بەرمیلێك بە 62 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو