جوتیارانی ئامێدی: بەشێكی زۆر لە بەرهەمە خۆماڵییەكانمان بە فیڕۆ دەچن بە بەشداریی دەیان لە خاوەن ئاشەكانی تەحین، باخەوانان و جوتیارانی سنووری ئامێدی، چوارەمین فیستیڤاڵی تەحین و بەرهەمە خۆماڵییەكان بەڕێوەچوو. لەو فیستیڤاڵەدا باخەوانان و جوتیاران داوایان كرد پشتگیریی زیاتر بكرێن بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان بە فیڕۆ نەچن.