داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ،لە رۆژانی حەوتی تشرینی دووەم تا 13 ی تشرینی دووەمی 2026 ، بڕی 10ملیار و 830ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 10ملیار و 830 ملیۆن و 710 هەزار و 546 دینار بووە،بەجۆرێك كە سەدا 89 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 11 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.