قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیمان کرد لە یۆرگۆس یراهێپیتریتس، وەزیری دەرەوە و ئادۆنیس جۆرجیادیس، وەزیری تەندروستیی یۆنان.
راشیگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا هەنگاوی زۆر باشمان ناوە بۆ دروستکردنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ وڵاتی یۆنان و بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و تەندروستی و خوێندنی باڵادا کاری زۆر باش کراوە. بە دڵنیاییەوە ئەم سەردانە هەنگاوەکان خێراتر دەکات.