قوباد تاڵەبانی دەڵێت: شاری سلێمانی گونجاوترین شوێنە بۆ لەخۆگرتنی گفتوگۆ و وتووێژە ستراتیژییەكان. دەشڵێت، سلێمانی بە شاری گفتوگۆو خەبات و سەربەخۆیی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و 73 سەركردە و كەسایەتیی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی لە عیراق و وڵاتانی جیهان و لە ژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی دەستیپێكرد، قوباد تاڵەبانی، لە وتاری دەستپێكی كۆڕبوندەكەدا رایگەیاند، ئامادەبوونی بەشداربووان و میوانان، بەتایبەت ئەو دۆستانەی كە لە شوێنە دوورەكانەوە هاتوون بۆ بەشداریكردن لە دیدارەكە مایەی شانازی و سەربەرزییە بۆ سلێمانی. وتیشی، سلێمانی هەمیشە وەك شاری خەبات و قوربانیدان ناسراوە و هەرگیز قبوڵی نەكردووە هیچ لایەنێك دەسەڵاتی خۆی بەسەردا بسەپێنێت، تەئكیدی لەوەشكردەوە، سلێمانی گونجاوترین شوێنە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە گفتوگۆیانە و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا جیاوازەكان.
قوباد تاڵەبانی هیوای خواست، كە دانیشتنەكانی دیدارەكە، بەشداربن لە نەخشاندنی داهاتوویەكی باشتر و گفتوگۆكان لەڕێگەی دیالۆگێكی دۆستانە و بنیاتنەرانە.