سەرۆک بافڵ: ئەوەی لەپەرلەمانی کوردستان روویدا بێڕێزی و پێشێلکاری بوو

کوردستان 12:24 PM - 2026/11/12


کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی دەستیپێکرد و لەیەکەم گفتوگۆشدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: ئەو رووداوەی رۆژانی پێشوو لە پەرلەمانی کوردستان روویدا بێڕێزی و پێشێلکاری بوو بەرامبەر پەرلەمان و رای خەڵک و لەبیرناکرێت.

لەیەکەم گفتوگۆدا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێیدا بەشداربوو، رایگەیاند: حکومەتی هەرێم دەبێت بەتەواوی کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، ئەوەی لەم دواییانە لە پەرلەمانی کوردستان روویدا هەنگاوێک بوو بۆ تێکدانی دۆخەکە و ئاڵۆزی کرد، ئەوەی لە رۆژانی پێشوو روویدا لەبیر ناکرێت و بێڕێزی و پێشێلکاری بوو بەرامبەر پەرلەمان و رای خەڵک و پەرلەمان کرایە مەیدانی بازرگانی بە ڕاو دەنگی خەڵکەوە، لەهەر وڵاتێکی تر روویبدایە ئەنجامدەرانی دەخرانە زیندانەوە، بۆیە هیچ لێخۆشبوونێک نییە بۆ ئەو هەڵانە.

ئەوەشی وت: کە ئێستا کوردستان هیچ پەرلەمانێکی نییە و ئێمە دانیپێدا نانێین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتایبەت و حزبەکانی تریش کەمن قسەم لەگەڵ کردوون ، نابینە بەشێک لەم پرۆسەیە و دەبێت بوەستینرێت، ئەو داڕمانە لەبیرناکرێت کەلە پەرلەمان روویدا، بۆ ئەم مەبەستانەش داوا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکەین، ئەگەر نایەوێت کێشەکانمان چارەسەر بکات، با لەدورەوە بوەستێت و سەیر بکات خۆمان چارەسەری دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو