لە سەردەمێكدا كە تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستكرد، خەریكە هەموو جیهان دەگۆڕن، شاری سلێمانی بووەتە مەڵبەندی گفتوگۆكردن لەسەر داهاتووی یەكێك لە گرنگترین پیشەكان.
لەم ڕوانگەیەوە، دیدارێكی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژمێریارییەوە ڕێكخرا، تاوەكو ڕووناكی بخرێتە سەر چۆنیەتیی تێكەڵكردنی پێشكەوتنەكان لەگەڵ پاراستنی وردبینی و هۆشیاریی مرۆیی لەم بوارەدا.