قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باباجان کۆبووەوە

کوردستان 04:45 PM - 2026/11/12

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پەراوێزی کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە (12/11/2026) بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا و هەردوولا پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و بە گرنگییەوە باس لەو پێشکەوتنانە کرا کە لەم دواییانەدا لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا هاتووەتە ئاراوە و جەختکرایەوە لەسەر هەوڵدانی زیاتر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو