لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگە و رووبەڕووبوونەوەی دیاردە مەترسیدارەكان، دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵمەتێكی نیشتیمانی بەرفراوانی لە قەزای رانیە دەستپێكرد.
ئەم هەڵمەتە بە ئامانجی بنبڕكردن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی لە ناوچەكەدا بەڕێوەدەچێت. هاوكات، دەزگای ئاسایش لە ِێگەی ئەم چالاكییانەوە كار لەسەر بەهێزكردنی كلتووری لێبوردەیی، پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكاندا دەكات بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی ئارامتر بۆ هاووڵاتیان.