كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی رێگای كەلار – دەربەندیخان كەوتنە كار

کوردستان 11:16 AM - 2026/11/08

ئەمڕۆ یەكشەممە كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی لەسەر رێگای كەلار بۆ دەربەندیخان كەوتنەكار و سەرپێچی تۆمار دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی هاتوجۆی سلێمانی،لە ئەمڕۆوە 28 كامێرای تۆماركردنی خێرایی بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان كەوتونەتە كار  و سەرپێچیی شۆفێران تۆمار دەكەن.بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانیش، خێرایی رێگەپێدراو لەو رێگایەدا بریتییە لە (100) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

هەروەها  لە ناو گوندەكاندا كەمدەبێتەوە بۆ  (80) كیلۆمەتر و لە ناو ناحیەی باوەنوریشدا خێرای رێگەپێدراو (60) كیلۆمەترە لە  سەعاتێكدا .هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرانیش دەكات بۆ سەلامەتی خۆیان وبە دووربون لە سزایی دارایی پابەندی خێرایی دیاریكراو بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو