لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی یەكسانی خوێندن و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ ئەو منداڵو مێردمنداڵانەی بەهۆی بارودۆخی ژیان و بژێوییەوە لە خوێندن دابڕاون، هەڵمەتێكی مەیدانیی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خوێندكارانە بۆ خوێندنگەكان دەستیپێكردووە. هەڵمەتەكەش لەلایەن ناوەندەكانی خوێندن و رێكخراوی یونیسێفەوە بەڕێوەدەچێتو تا ئێستا تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆك توانراوە هەزار خوێندكاری دابڕاو بگەڕێندرێنەوە بەرخوێندن