د. یوسف گۆران: شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان لەڕووی ئەكادیمی و زانستییەوە مافی خۆی پێنەدراوە

کوردستان 03:27 PM - 2026/10/20

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 - 1991) بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) كە بەهاوبەشی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بەڕێوەچوو.

لەبارەی بەڕێوەچوونی كۆنفڕانسەكە لە زانكۆی سلێمانی و تاوتوێكردنی بابەتەكە بەشێوەیەكی ئەكادیمی لەو ناوەندە ئەكادیمییە، د. یوسف گۆران ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێكیدا رایگەیاند، چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن، یەكێك لەوانە ئەوەیە شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان تا ئێستا لەڕووی ئەكادیمی و زانستییەوە مافی خۆی پێنەدراوە. تەئكیدی لەوەكردەوە، مێژووی شۆڕشی نوێ جیاواز نییە لە مێژووی هاوچەرخی گەلی كورد و وتی، شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان مێژووی هاوچەرخی گەلی كوردە.

د. یوسف گۆران ئاماژەی بەوەكرد، لەو كاتەدا سەركردایەتی و كادرانی یەكێتی توانیویانە گەلی كورد لە نەهامەتی، راگواستن و مەترسییەكان بپارێزن. هاوكات داوایكرد و بەگرنگیزانی، زیاتر گفتووگۆ لەسەر مێژووی شۆڕشی نوێ بكرێت.
43:24 بۆ 45:20 لە سەرەتاوە دەسی بەر مایكەكە دەكەوێت چاكردنی دەوێت وێنەكە
هەر لە كۆنفرانسەكەدا، د. یوسف گۆران ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگرنگییەوە باسی لە بەرپاكردنی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان كرد و رایگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمان لەگەڵ چەسپاندنی دەستوور و فیدڕاڵییەت دەر ئەنجامی ئەو شۆڕشەیە. وتیشی، كۆنفرانسەكە دەتوانێت راسپاردە و پێشنیاری گرنگی هەبێت بۆ وەزارەتەكانی پەروەردە، خوێندی باڵا و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو