دكتۆرە ڕێواز فایەق سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كرد

کوردستان 03:14 PM - 2026/10/20

ئەمرۆ سێشەممە، د.ڕێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵسەنگاندن و چاودێری سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و لەلایەن رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی و جێگرانی و كارگێڕ وكادیرانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازی لیكرا.
لای خۆشیەوە رێباز بێركۆتی بەناوی مەڵبەندی سێی بەخێرهاتنی گەرمی د.ڕێواز فایەقی كرد و  تیشكی خستە سەر كارەكانی مەڵبەند لەبوارە جیاجیاكاندا.
هاوكات دكتۆرە رێواز فایەق وێرای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێپرسراوی مەڵبەند و ستافەكەی دەستخۆشی لێكردن و پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە لەبۆ خزمەت كردنە بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو