ئاگر و دووكەڵ و پیسبوونی ژینگە جارێكی تر ناوچەی تانجەرۆی لە سلێمانی رووبەڕووی دۆخێكی مەترسیدار كردووەتەوە.
ماوەی چەند رۆژێكە كەوتنەوەی ئاگر لەم ناوچەیە نیگەرانیی توندی ژینگەپارێزانی لێكەوتووەتەوە و شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەختیی شوێنەكەوە، كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی ئاگرەكە كاتی دەوێت.