فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاستی جێبەجێكردنی گەمارۆ دەریاییەكەی بۆ سەر ئێران توندتر دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، هێزە دەریاییەكانیان لە گەرووی هورمز رێڕەوی 133 كەشتیی بازرگانی سەر بە ئێرانیان گۆڕیوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی گەمارۆ دەریاییە توندەكەیان بۆ سەر ئێران، تا رۆژی 9ی تشرینی یەكەم هێزەكانیان رێڕەوی 133 كەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.
سێنتكۆم لە هەژماری رەسمی خۆی وێنەی هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە: فڕۆكەیەكی هێزی دەریایی ئەمریكا لەسەر سەكۆی كەشتیی جەنگیی ئاسمانیی ئێس ئێس جۆن پاوڵ جۆنیس فڕیوە، كە بەشێكە لە هەوڵەكانی توندكردنی گەمارۆ تۆكمەكەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.
بەپێی راگەیەنراوەكەی سێنتكۆم، رێڕەوگۆڕینی ئەم كەشتییە بازرگانییانە بە ئامانجی دڵنیابوونەوەیە لە جێبەجێكردنی تەواوەتیی سزاكان و پابەندبوونی كەشتییەكان بە بڕیاری گەمارۆدانی دەریایی ئێران.