مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، میدیاکاری دێرین شێخ جەمال کادری دیارو بێژەری دێرینی ئێزگەو تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیان بەسەر کردەوە

کوردستان 03:46 PM - 2026/10/06

 لە درێژەی سەردانەکانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریدا بۆ لای کەسایەتی و نووسەران و میدیاکارانی کورد و (ی.ن.ک)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەب بە سەرپەرشتی هەڤاڵ لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، لە شاری سلێمانی سەردانی میدیاکاری کورد و یەکێتی، هەڤاڵ شێخ جەمال، کادری دیارو بێژەری دێرینی ئێزگەو تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیان کرد.

  لە دیدارێکدا دوای پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی وەفاو رێزو خۆشەویستی، وەفدەکەی مەکتەب پێزانینی خۆیان بۆ مێژووی درەوشاوەی هەڤاڵ شێخ جەمال دەربڕی وەک کاراکتەرو ناوێکی دیار لە میدیای کوردیدا، بە شەوق و ستایشەوە هەندێ لە سەربوردەو رووداوەکانی رابردووی کارکردنیان لە ئێزگەی سەردەمی شاخ و شۆڕش و تەلەفزیۆنی سەردەمی شار لەگەڵدا گێڕایەوە، لە بەرامبەردا شێخ جەمال زۆر سوپاسی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی کردو زۆر دڵخۆش بوو بە سەردانەکەو کۆمەڵێک یادەوەریی سەردەمی کارکردنی خۆی لە راگەیاندنی یەکێتی وەبیر هێنایەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی هەڤاڵ مام جەلالدا، لە کۆتایی دیدارەکەشدا وەفدەکەی مەکتەب هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزی خواست و چەند وێنەیەکی یادگارییان لەگەڵدا تۆمار کرد..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو