لەكۆبونەوەكەدا كەهەڤاڵ زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی ڕێكخستن ئامادەیبوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆك بەوردی لەسەر ڕەهەندەكانی كاری رێكخستن بەشێوازێكی نوێ و برەودانی زیاتر بەتواناو ئەركە حزبیەكان دواو ڕایگەیاند ئۆرگان و ڕێكخستنەكانمان لەسەر بنەمای بەدواداچون و بەرهەمداری نوێكردوەتەوە.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جەختی كردەوە ڕێكخستنەكانی یەكێتی هەمیشە لەناو كۆمەڵانی خەڵكدابن و لەوبارەیەوە وتەكەی سەرۆك مام جەلالی وەك نمونە هێنایەوە كەهەمیشە پەیوەندی ڕێكخستنەكانی لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵكدا بە(ماسی و ئاوەكە) وەسفدەكرد.