مەکتەبی سیاسی ی. ن.ک. ‏پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزدی بەبۆنەی رۆژووی ( جەمایێ) لە كوردستان و جیهان دەكەین

کوردستان 11:47 AM - 2026/10/06

لە جەژنی  رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییدا 
   پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین 
 
هیوادارین ئێزدییەكان لە سایەی كوردستانێكی پڕ لە ئارامیدا سروتەكانی  ئەم جەژنە وهەموو جەژنەكانیان بە خۆشی وكامەرانی بەڕێوە ببەن ، ئەم بۆنەیەیان ببێتە مایەی  پتەوكردنی زیاتری  گیانی پێكەوەیی  لەگەڵ گشت  پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكانی تر و رۆژە سەخت و پڕلە نەهامەتیەكانی ڕابووردویان  تێپەڕێن.

 ئومێدەوارین لەم بۆنەیەدا شەنگال و ناوچەكانی زێدی باو وباپیرانی خوشك و برا ئێزدییەكان سەرلەبەری ئاوەدانبكرێتەوە و ژیانێكی پڕ لە خۆشی و ئاسودەیی تێدا بەرنەسەر.

دووبارە پیرۆز بێت  
 
مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو