پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ی.ن.ک لە خوشک و برایانی ئێزدی بە بۆنەی جەژنی (جەما)

کوردستان 10:46 AM - 2026/10/06

بەبۆنەی جەژنی جەما گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و بەختەوەریدابن. 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوانی لە پاراستنی ماف و بەدیهێنانی داخوازییە رەواکانی ئێزدییەکان دەکات، هەروەها هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ لە پێناو بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی لە نیشتمانەکەماندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو