کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عومەر سەلیم حەسەن سماقولی دەردەبڕێت

کوردستان 12:58 PM - 2026/10/05

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مام عومەر سەلیم حەسەن سماقولی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراوی ناوچەکە و برای شەهید مام رەحمان سماقولی (عومەر سەلیم حەسەن سماقولی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

مام عومەر سماقولی کەسایەتییەکی دیارو ناسراوی ناوچەکە بوو، لە خانەوادەیەکی تێکۆشەرو قارەمان بوو، هاوکار و پشتیوانی پێشمەرگەو شۆڕش بوو، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم پیاوە تێکۆشەرە.

بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


براتان
کۆسرەت رەسول عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو