دژەتیرۆر تیـ.ـرۆریسـ.ـتێک دەستگیردەکات

کوردستان 11:56 AM - 2026/10/05

دژەتیرۆر تیـ.ـرۆریسـ.ـتێک دەستگیردەکات
پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانییان تیـ.ـرۆریسـ.ـتێکی داواکراو دەستگیر بکەن.
تیـ.ـرۆریسـ.ـتی دەستگیرکراو ئەندامی بەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی دا*عـ.ـش بووە و لە (فرقة ٢١٠)دا چالاکی کردووە. هەروەها باوکی لە ڕیزەکانی دا*عـ.ـشدا لە (ویلایەتی باکووری بەغدا) فەرماندەی مەفرەزەی سەربازی بووە، پاشان کراوەتە والی (فەللوجە).
باوکی لە قەزای ئەبو غرێب لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا کـ.ـوژراوە، هەروەها برایەکی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
تیرۆریستی دەستگیرکراو، پاش ڕووخانی دا*عـ.ـش، ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە هەمان کاتدا وەک ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوەکە لە سنووری سلێمانی بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی تا ئەو کاتەی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو