د. هێمن عاسی: سەرۆک مام جەلال پاڵپشتی هەموو سێكتەرەكان بووە

کوردستان 08:40 AM - 2026/10/04

بەدرێژایی ژیانی سیاسی سەرۆك مام جەلال سێكتەرێك و بوارێك نەماوە كە هاوكاری وپشتیوانیەكانی سەرۆك مام جەلالی پێ نەگەشتبێت، ئەوكارێزمایەكی گەورەبوو، كە دوای  چەند ساڵ لە وەفاتی خۆشەویستی و خزمەت و هاوكارییەكانی لە زهن و بەرچاوی هەموواندا ماوەتەوە،لەو بارەیەوە ، د. هێمن عاسی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت،سەرۆك مام جەلال رۆڵ و كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە لە خزمەتكردن و پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی سەرجەم بوارە جۆر بەجۆرەكاندا بەتایبەت لە بواری تەندروستی كە دەزگای تەندروستی پێشمەرگە یەكێك بووە لەو سەدان و هەزاران دیارییەی سەرۆك مام جەلال بەخشیوێتی بە میللەتەكەی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو