هاوپەیمانی خزمەت: سەرۆك مام جەلال هەمیشە لە یادەوەریی نیشتمانیماندا دەمێنێتەوە

کوردستان 04:06 PM - 2026/10/03

هاوپەیمانیی خزمەت لە وەسفی سەرۆك مام جەلالدا دەڵێت، مام جەلال بە سووربوون لەسەر كۆكردنەوەی عیراقییەكان و پێشخستنی زمانی تێگەیشتن و گفتوگۆ  بەسەر ناكۆكیدا جیادەكرایەوە.
هاوپەیمانیی خزمەت لە نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك كۆماری پێشووتری عیراق مام جەلالدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆك مام جەلال  مێژوویەكی نیشتمانی و سیاسیی پڕ لە بەخشندەیمان بەبیر دەهێنێتەوە، كە بەشداریی كرد لە چەسپاندنی گفتوگۆ، رێككەوتن و بەهێزكردنی یەكڕیزیی عیراقدا.

هاوپەیمانیەكە لەم یادەدا تەئكید دەكاتەوە لەوەی كارەكانی ئەو سەركردە گەورەیە هەمیشە لە یادەوەریی نیشتمانیدا دەمێنێتەوە، چونكە نموونەی ئەزموونێكی سیاسی بوو كە بە گفتوگۆ و  كراوەیی و سووربوون لەسەر كۆكردنەوەی عیراقییەكان‌و پێشخستنی زمانی تێگەیشتن بەسەر ناكۆكیدا جیادەكرایەوە، لەساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا هاوپەیمانیەكە، پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی كە سەرۆك مام جەلال پێشكەشی كرد لە خزمەتكردنی عیراقدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو