لە نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلەكەمان ئاوڕ لە لاپەڕە زێڕینەكانی نێوان ڕابەرێكو هاوسەنگەرەكانی دەداتەوە. پێشمەرگە دێرینەكان تەنها شایەتحاڵی ڕووداوەكان نین، بەڵكو بەشێكی سەرەكین لەو فیكر و ڕێبازەی كە سەرۆك مام جەلال تەمەنی خۆی بۆ تەرخان كرد.