دەربارەی نەمریی سەرکردە

کوردستان 10:12 AM - 2026/10/03

ئەدەبیاتی ستراتیژیی هاوچەرخ پڕە لە هاندان بۆ ناساندنی ئەو مۆدێلە لە ڕابەرایەتیکردن کە ئەرستۆ لە سەدەی چوارەمی پێش زاییندا کردییە بنەمای زانستی ئەخلاق و سیاسەت و، جەختی کردەوە کە: مانای ژیان و بەختەوەری بۆ بوونەوەری کۆمەڵایەتی و سیاسی لەوەدایە کە چێژ و بەرژەوەندیی خودی تێپەڕێنێت و تواناکانی لە پێناو چاکەی گشتیدا بۆ کۆمەڵگە و گەلەکەی تەرخان بکات.

ئەگەرچی بە باوەڕ ڕێبازێکی ئاشنایە، بەڵام بە کردار، پابەندبوون بە بەهای باڵای گەورەتر لە ئامانجی کەسی، ڕێگەیەکی سەختە. لە ناو گەلە ژێردەستەکانیشدا کەمن ئەوانەی دەگەنە ئەم خۆفەرامۆشکردنە لە کاردا، و کەمترن ئەوانەی لەم ڕێگەیەوە دەگەن بە نەمری. 

سەرۆک مام جەلال لە چرکەساتێکی مێژوویی کوردستاندا ئەم لوتکەیەی بڕی و، ژیان (بەرهەمی گشتی) و کۆچەکەی (پەژارەی گشتی) وتيان: سەرکردەیەکی نەمرە.

یادی بەخێر و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێت.

د . فەرزەن شێرکۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو