وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بنەتۆ بەسەر جووتیارانی هەرێمی كوردستان ،وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند ئەو جۆرە بنەتۆوەی ئەمساڵ بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت خۆماڵین و بەنرخی پاڵپشتیكراو بەسەر جووتیاران دابەشدەكرێت،ئەوەشی خستەروو ئیستا وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومی پایزەیەو بەشێك لە بەرهەمەكانی دەرەوە باجیان دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوەخۆ ساغ بكرێنەوە.