ئەمریكا و چین لەسەر كەمكردنەوەی باج بە بەهای 30 ملیار دۆلار رێككەوتن

عیراق 03:05 PM - 2026/09/27

ئەمریكا و چین لەسەر كەمكردنەوەی باج بە بەهای 30 ملیار دۆلار و چەند پرسێكی ستراتیژی و تەكنەلۆژی رێككەوتن.
لە كۆتایی سەردانە سێ رۆژەكەی شی جین پینگ سەرۆكی چین بۆ ئەمریكا، كۆشكی سپی لێكتێگەیشتنێكی هەشت خاڵیی هاوبەشی نێوان دۆناڵد ترەمپ و هاوتا چینیەكەی راگەیاند.

بەپێی لێكتێگەیشتنەكە، هەردوو وڵات رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی باجی گومرگی بە بەهای 30 ملیار دۆلار بۆ كاڵا بازرگانییەكان و چینیش بڕیاریداوە لە ساڵی 2027دا بڕی 10 ملیۆن تۆن خەڵووز لە ئەمریكاوە هاوردە بكات.

هاوكات، هەردوولا لیژنەیەكیان بۆ ئاسانكاریی وەبەرهێنان و چارەسەركردنی كەمیی كانزا دەگمەنەكان پێكهێناوە، لە رووی تەكنەلۆژیاشەوە، بڕیاریانداوە چەمكی زیرەكی دەستكردی باڵا بەكاربهێنن و كەناڵێكی دووقۆڵی بۆ تاوتوێكردنی مەترسییەكان و كۆنترۆڵكردنی زیرەكی دەستكرد پێكبهێنن.

لەسەر ئاستی جیهانیش، جەختیان لەوە كردووەتەوە كە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و رێگەش نادرێت هیچ وڵاتێك باج بخاتە سەر رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو