ترەمپ خەرجكردنی 800 ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ پەنابەران راگرت

عیراق 09:48 AM - 2026/09/26

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دا خەرجكردنی زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار لەو بودجەیەی كە پێشتر لە لایەن كۆنگرێسەوە بۆ هاوكاریی پەنابەران، بەرنامەكانی كۆچ، خوێندن و پرسی رەگەز پەسندكرابوو، رابگرێت.

كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا پاساوی بۆ بڕیارەكە هێنایەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ترەمپ پابەندە بە بەكارهێنانی  كەرەستە و رێگەیەكی گونجاو بۆ بڕینی خەرجییە زیادە و بەفیڕۆدراوەكانی حكومەت كە لە خزمەتی هاووڵاتیانی ئەمریكادا نین.

 بە پێی راگەیەنراوەكە، هاوكارییەكان هانی كۆچی نایاسایی دەدەن و گرژییە رەگەزییەكان لە ناوخۆی وڵات زیاتر دەكەن.
بڕیارەكەی ترەمپ بۆ راگرتنی هاوكاریی كۆچبەران و پەنابەران رووبەڕووی رەخنەی كۆنگرێس بووەوە، تەنانەت لە نێو سەركردەكانی پارتەكەی خۆی.

سیناتۆر سوزان كۆلینز، ئەندامی پارتی كۆمارییەكان‌و سەرۆكی لیژنەی تەرخانكردنی دارایی لە ئەنجوومەنی پیران، هەنگاوەكەی بە نایاسایی ناوبرد و وتی: ئەمە نوێترین هەوڵە بۆ لاوازكردنی دەسەڵاتی دەستووریی كۆنگرێس بەسەر گەنجینەی گشتیدا.

هەر هەوڵێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارەی تەرخانكراو بەبێ پەسندكردنی یاسادانەران، پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو