بەشێكی زۆری ئەو چایەی ڕۆژانە خەڵك بەكاریدەهێنێت بۆ وڵاتی سریلانكا دەگەرێتەوە، چونكە سریلانكا بەناوبانگە لە بەرهەمهێنانی چا و ساڵانە زیاتر لە 350 هەزار تۆن چا بەرهەم دەهێنێت، یەكێكە لە داهاتە سەرەكییەكانی وڵاتەكە.
كۆمپانیا سریلانكیەكان بەشدارییان لە پێشانگای بازرگانیی و وەبەرهێنان لە زاخۆ كردبوو، نوێنەری كونسوڵخانەی سریلانكا لە عێراق بۆ گەلی كوردستان قسەی كردووە و باسی بەرهەمی چای وڵاتەكەیان دەكات.