پڕۆژەی ڕووناکی قیستی مانگانەی پابەندکراو ڕادەگەیەنێت بۆ قەرزی پێش ڕووناکی

کوردستان 01:28 PM - 2026/09/20

پڕۆژەی ڕووناکی ڕایدەگەیەنێت کە قەرزی پێش ڕووناکی دەخرێتە سەر پسوولەی مانگانە کە پابەندییەکی تاوەکو 24 مانگ دەبێت بەبێ هیچ داشکاندنێک. یەکەم قیست دەخرێتەسەر پسوولەی خولی مانگی 9 کە چاوەڕوانکراوە لە مانگی 10 دەربچێت.
قیستی مانگانە هەلێک دەدات بۆ هەموو ئەو هاوبەشانەی کە بەشداریان لە داشکاندنە ناوازەکەی تاوەکو %50 نەکردوو بۆ ئەوەی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی لە ماوەیەکی درێژخایەن بەقیست بدەنەوە. ئەم قیستانە دەبێت پێکەوە لەگەڵ پسوولەی مانگانەی ڕووناکی لە ماوەی 50 ڕۆژی ماوەی پارەدانی پسوولە بدرێنەوە.
ئەم قیستە درێژخایەنانە بەشێوەیەک دارێژڕاون بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەن بۆ هەموو ئەو هاوبەشانی قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە، بەدیاریکراوی بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک چۆن لە خشتەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
ماوەی پلانەکانی قیست بەپێی پۆلی هاوبەش:
پۆلی هاوبەش: ماڵان و کشتوکاڵ
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 24 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 20،000
پۆلی هاوبەش: بازرگانی بچووک
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 12 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 20،000
پۆلی هاوبەش: بازرگانی گەورە و پیشەسازی گەورە
ماوەی بە مانگ: تاوەکو 6 مانگ
کەمترین بڕێ قیستی مانگانە بە دینار: 200،000
نزیکەی 800,000 هاوبەش قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەچوارچێوەی داشکاندنە ناوازەکەی تاوەکو 50٪ی نێوان 3ی مانگی 8  تاوەکو 10ی مانگی 9 دایەوە. لەئەنجامدا، زیاتر لە 1.2 ملیۆن لە 2 کۆی ملیۆن هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان ئێستا قەرزی کۆنییان لەسەر نییە، لەوانە 1 ملیۆن هاوبەشی ماڵان. زیاتر لە نیوەی ئەو هاوبەشانی کە قەرزی کۆنی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە، بڕی قەرزەکەیان کەمترە لە 300،000 دینار.
تاوەکو ئێستا لە پرۆژەی ڕووناکیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی کردووە بۆ بڕی 360 ملیار دینار کە 300 ملیاری بۆ لێخۆشبوونی سەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بووە کە تییایدا 800،000 هاوبەشی کارەبا سوودمەندبوون.
تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان،  ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان،  بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 
دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. 
حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی runaki.gov.krd بکەن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو