قوباد تاڵەبانی: بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەشمان هەبێت، دەبێت منداڵەکانمان بە دروستی پەروەردە بکەین

کوردستان 09:31 PM - 2026/09/17

ساڵی ١٩٩١ تەنها چەند مانگێک دوای راپەڕین، بەم ئەندێشە و روئیایەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک یەکەم هەنگاو رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی دامەزراند، تا هەم کۆمەڵگاکەمان بە مافەکانی منداڵان ئاشنا بکات و هەم لەڕێگەی پەروەردەیەکی دروستەوە داهاتووی منداڵان و وڵاتەکەشمان گەشتر و باشتر بێت.
یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە هەموو منداڵانی کوردستان و هەموو ئەو ئازیزانە پیرۆزبێت کە لەم ٣٥ ساڵەدا بە پەروەردەکردنی منداڵان و پێشخستنی رێکخراوەکەوە ماندووبوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو