قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق کۆبووەوە

کوردستان 08:09 PM - 2026/09/17


لە پەراوێزی دیداری لوتکەی سلێمانی 2026دا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر زیاترکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ پێشخستنی زیاتری بواری پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتییان.

وەزیری پەیوەندییەکانی عیراقیش ستایشی قوباد تاڵەبانی کرد کە بە چاودێریی بەڕێزیان دیداری لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی بەوەی پارێزگای سلێمانی لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش لە بواری پەیوەندییەکاندا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

مستەفا سەنەد ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی هاوبەشێکی گرنگی وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدڕاڵن و رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پێشخستنی کەرتی پەیوەندییەکانی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو