دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی د.کەمال شاکر کرد

کوردستان 02:45 PM - 2026/09/17

کۆچی دوایی هاوڕێ (د. کەمال شاکر)، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ناخەوە خەمباری کردین.

هاوڕێ د. کەمال، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەرو تێکۆشەربوو، ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەل و میللەتەکەی تەرخانکرد، ناوی ئەو تێکۆشەرە هەمیشە بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە لە مێژووی میللەتەکەماندا.

لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و هاوڕێ و هاوخەباتانی هاوڕێ د. کەمال شاکر دەکەین و جێگای بەهەشت بێت، خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو