بە ئامادەبوونی نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، یەکەمین لوتکەی ئابووری سلێمانی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان دەستی پێکرد. کە بابەتە سەرەکییەکانی لوتکەکە وەبەرهێنان و بازرگانی و پیشەسازی بوون و کارەکانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و زنجیرەیەک دیدار و پانێل لەخۆدەگرێت.