قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەبەڕێوەچوونی لوتكەی سلێمانی 2026 دەڵێت: لوتكەكە هەنگاوێكی ترە لەپێناو گفتوگۆیەكی دەوڵەمەند بۆ باشتركردنی ئابووری هەرێمی كوردستان و ئابووری عراقیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە: سلێمانی توانای ئەوەی هەیە، ببێتە یەكێك لە ناوەندە هەرە گرنگەكانی ئابووری و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و هەموو عیراق، قوباد تاڵەبانی راشگەیاندووە: لەگەڵ بەشداربووان لە لوتكەی سلێمانی گوێ لەسەرنج و پێشنیارەكان دەگرین بۆ ئەوەی فێربین و هەنگاو بنێین بەرەو ئابوورییەكی گەشتر و سوود بەخشتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.