بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو سیاسەتمەدارو سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کابینەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ (کەمال شاکر)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک کەمال شاکر سیاسەتمەدارێکی ژیرو وریا بوو، وەزیرێکی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون بوو، لە تەمەنی سیاسی و ئیداری خۆیدا خزمەتێکی زۆری میللەتەکەمانی کردووەو جێدەستی دیار بووە، لە مێژوودا ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرەی گەلەکەمان، بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری، هاورێیانمان لە حزبی شێوعی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.