تێچووی بەكرێگرتنی كەشتیەكی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز ملیۆنێك دۆلاری تێپەڕاند

عیراق 02:05 PM - 2026/09/16

 بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ،تێچووی بەكرێگرتنی  كەشتیەكی گواستنەوەی نەوت ملیۆنێك دۆلاری بۆ هەر ڕۆژێك تێپەڕاندووە. ئەم گەشەسەندنە ترسناكە راستەوخۆ بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێرانەوەیە لە گەرووی هورمز.

نرخەكان گەیشتوونەتە یەك  ملیۆن  و 35 هەزار دۆلار لە ڕۆژێكدا بۆ ئەو  كەشتیانەی كە نەوت لە نێوان كەنداو و چیندا دەگوازنەوە. ئەم كێشەیە بەهۆی ئەوەیە كە تەنها ژمارەیەكی زۆر كەم لە خاوەن كەشتییەكان ئامادەن سەركێشی بكەن و بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.

بەهۆی بەرزبوونەوەی  نادڵنیایی لە گەرووی هورمز ،تێچووی تەنها یەك گەشتی  كەشییەك بە ناو گەرووەكەدا گەیشتووەتە نێوان 10 بۆ 20 ملیۆن دۆلار. هاوكات  دەسەڵاتدارانی ئێرانیش سیستەمێكی تایبەتی باج و رێپێدانیان بەسەر ئەو  كەشتیانەدا سەپاندووە كە بە رێڕەوە ئاویەكەدا  تێپەڕ دەبن، كە لە هەندێك حاڵەتدا باجەكە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار بووە بۆ هەر كەشتییەك.

سەپاندنی تێچووی پێوانەیی بەسەر كەشتیوانیی دەریاییدا هاوكێشەی هەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان تووشی قەیران كردووە.

كەمبوونەوەی ئەو كەشتییانەی ئامادەن لە گەرووی هورمز نزیك ببنەوە، مەترسیی ڕاگرتنی دابینكردنی وزەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە. لە وەڵامی ئەم دۆخەشدا، سوپای ئەمریكا ناچار بووە ڕێڕەوی شەوانە بە هاوەڵی هێزی دەریایی بۆ نەوتهەڵگرەكان بكاتەوە تا ڕێگری لە ئیفلیجكردنی كەرتی نەوت بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو