بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوەختی (عەقید ئامانج دەروێش باوە) هاوەڵ و هاوکارمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هەڤاڵانی کاک ئامانج باوە دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.
کاک ئامانج باوە، یەكێك بوو لە ئەفسەرە دڵسۆز و لێهاتووەكان كە ساڵانێكی زۆر لە سکرتارییەتدا ئەركەكانی بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادارییەوە رادەپەڕاند و جێگەی متمانەی ئێمە بوو.
لە خوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16ـی 9ـی 2026 - تاران