بەغداد رەتیكردەوە فەرمانبەرانی گرێبەست بكات بە هەمیشەیی

کوردستان 10:52 AM - 2026/09/15

بە وتەی سەرچاوەیەك، بەغداد بە روونی بە وەفدی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، كە توانای دارایی نییە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كە ژمارەیان 86 هەزار كەسە بكاتە هەمیشەیی.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەتی عیراق ئەوەشی راگەیاندووە، ناتوانێت دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان و سێ یەكەمەكانیش دابمەزرێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەداوە، حكومەتی عیراق رەزامەندیی سەرەتایی بۆ بەهەمیشەییكردنی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەربڕیووە، بەو مەرجەی ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشتر لە لیستی مووچەی سەردەمی حكومەتی رابردووی فیدڕاڵدا بۆ بەغداد نێردرابێت و تۆمار كرابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو