لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارە سبەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێكی ڕەسمی و بە یاوەری وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاشكرایكرد: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سبەی سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ هەریەك لە مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەو محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و گەورە بەرپرسانی باڵای تری ئێران كۆدەبێتەوە.
بڕیارە وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش یاوەری سەرۆك بافڵ بكەن لە سەردانەكەیدا.