جوڵەی كەشتییە بارهەڵگرەكان بەناو گەرووی هورمزدا لە سەرەتای هەفتەكەدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و ژمارەی ئەو كەشتیانەی رۆژانە بەناودا تێدەپەڕن بۆ یەك كەشتی دابەزیوە، لەكاتێكدا بە تێكڕا لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا 14 كەشتی بە گەرووەكەدا تێپەڕیون.
لەداتای سەرەتایی بەدواداچوونی كەشتییەكان، كە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، دەركەوتووە لە 10 رۆژی رابردوودا چوار كەشتی لە ڕێگەی گەرووەكەوە ناوچەی كەنداویان بەجێهێشتووە، لە كاتێكدا 10 كەشتی لە كۆتایی هەفتەدا چوونەتە ناوەوە.
ئەم دابەزینە لە كاتێكدایە كە مەترسییە ئەمنییەكان و پچڕانی كەشتیوانی لە ڕێگەی هورمزەوە كە یەكێكە لە گرنگترین رێگاكانی بازرگانی و وزە لە جیهاندا بەردەوامن.