وەزارەتی نەوتی عیراق رێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی بۆ پێشكەشكردنی ڕاوێژكاریی تەكنیكی بەكۆمپانیای نەوتی بەسرە ئیمزا دەكات.
وەزارەتی نەوت لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێككەوتنەكە بەچاودێریی باسم محەممەد خوزەیر عەبادی، وەزیری نەوت ئیمزا كراوە.
لای خۆشیەوە،وەزیری نەوتی عیراق وتی، رێككەوتنەكە پێشكێشكردنی راوێژكاری لەماوەی گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە لەخۆدەگرێت، كە تایبەتە بەپەرەپێدانی كێڵگەی رۆژئاوای قوڕنەدوو.
كێڵگەی رۆژئاوای قوڕنەدوو یەكێكە لە گەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی جیهان و دەكەوێتە باشووری عیراق،كە نزیكەی 65 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای شاری بەسرەدوورە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، یەدەگی نەوتی كێڵگەكە بە نزیكەی 14 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت، كە وایكردووە ببێتە یەكێك لە گرنگترین كێڵگە نەوتییەكان لەسەر ئاستی جیهاندا.